کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران ژن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ مافی خستنی كۆرپه‌ڵه‌

خۆپێشاندانی هه‌زاران ژن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ مافی خستنی كۆرپه‌ڵه‌

هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی خستنی كۆرپه‌ڵه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران ژن له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری له‌ مافی خستنی ئه‌من و ته‌ندرووستی كۆرپه‌ڵه‌، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، چالاكانی مافی ژنان له‌ وڵاته‌كانی فه‌ڕانسه، مكزیك، برازیل، ئارژانتین و شیلی به‌ مه‌به‌ستی گوشارهێنان بۆ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌تاوانناسی ئه‌و بابه‌ته‌ و پاراستنی مافی خستنی كۆرپه‌ڵه‌ به‌ شێوه‌ی ئه‌من و ته‌ندرووست بوون. له‌ شاری پاریس ژنان خوازیاری پێبه‌ندی “ئیمانۆئێل ماكرۆن” بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی بۆ یاسایی كردنی مافی خستنی كۆرپه‌ڵه‌ بوون. له‌ شیلی ژنان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادگای باڵای وڵات، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ تاوانناسی مافی خستنی كۆرپه‌ڵه‌ بوون و له‌ مكزیك و ئارژانتین هه‌زاران ژن بۆ به‌رگه‌ری له‌ مافه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.