ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئێسپانیا و كوریای باشوور دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیه له میترۆی شاری مادرید له ئێسپانیا كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. هه‌روه‌ها سه‌دان شارۆمه‌ند له شاری سیئوول له كوریای باشوور، دژبه ژینۆیاسدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون.