ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ناڕازی له‌به‌رده‌م دادستانی هه‌مه‌دان كۆبوونه‌وه و دژبه هه‌ڵهاتنی په‌لامارده‌رێكی سریاڵی ژنان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌ستدرێژیكارێكی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه هه‌یه، به هاوكاری ڕژیم له محاكمه‌كردن ڕزگاری بووه و هه‌ڵهاتووه. ئه‌و تۆمه‌تباره له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان ژنی هه‌ڵخه‌ڵاندووه و به چه‌ندین ناوی جیاوازه‌وه، وێڕای ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ریان، سوئیستفاده‌ی ماڵی لیان كردووه. ئه‌و تاوانباره به هاوكاری دادستانی هه‌مه‌دان ئازاد كراوه و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ده‌یه‌وێت له وڵات هه‌ڵبێت. ڕۆژی چوارشه‌ممه به ده‌یان ژن و پیاوی ناڕازی له‌به‌رده‌م دادستانی هه‌مه‌دان كۆبوونه‌وه و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی ئه‌و شاره و سزادانی تاوانباره‌كه بوون.