له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌كرێكگیراوانی كۆماری ئیسلامی له كرده‌وه‌یه‌كی قیزه‌ونی دیكه‌دا مه‌زاری گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی پیرانشار به ناوی “كاروان قادرشوكری”یان تێك داوه.
“كاروان قادرشوكری” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی پیرانشار له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت له سه‌نگی مه‌زاری گیانه‌بختكردووان كه بووه‌ته هێمای به‌رخۆدان ده‌ترسێت و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین جار گڵكۆی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”ی له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان تێك داوه.