ماوەی چەند ڕۆژێکە کە گەڕان بەدوای سێ شاخەوانە بێسەروشوێنبووەکەی گرووپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە بەردەوامە، به‌ڵام تا ئێستا هەوڵ و گەڕانەکان بێ ئەنجام بوون و نەدۆزراونەتەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، خەڵکی ناوچەکە، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له شاره‌كانی نەغەدە، شنۆ و گرووپه شاخەوانیەکانی نه‌غه‌ده، پیرانشار، شنۆ، مەهاباد، بۆکان و سەردەشت لە گەڕان بەدوای ئەو سێ شاخەوانەدا به‌رده‌وامن. هەروەها گروپێکی مانگی سوور لە شاری تارانەوە هاتوون بۆ یارمەتی و دۆزینەوەی شاخەوانەکان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە جەماوەرییەکان و مانگی سوور توانیان دوو شاخه‌وان بە ناوی “موبین جسمی” و “سەلام بەهمەنیار” بدۆزنەوە و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری شنۆیان بكه‌ن.
