کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانییه‌ی ئه‌نجومه‌نی سێنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی محه‌ممه‌د حه‌بیبی

به‌یانییه‌ی ئه‌نجومه‌نی سێنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌

به‌یانییه‌ی ئه‌نجومه‌نی سێنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌

ئه‌نجومه‌نی سێنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، له‌ئاست ده‌ركردنی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” مۆعه‌لیم و چالاكی سێنفی مۆعه‌لیمان، به‌یانییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم لە بەرەبەری ڕۆژی مۆعه‌لیم دا، حوکمی کڕینەوە و دەرکرانی “محەممەد حەبیبی”، پاش ١٨ ساڵ ئەزموونی مۆعه‌لیمی و دوو ساڵ زیندان، بەبێ ڕۆژێک  مورەخەسی، دەر کرد. لە کاتێکدا کە “محەممەد حەبیبی” لە ماوەی ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتیدا، لە ڕاستای دەستەبەرکردنی مافی مۆعه‌لیمان و خوێندكاران هەنگاوی هەڵگرتووە، بەنیسبەت کاڵاییکردنی فێرکاری ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و لەسەر دادپەروەری لە پەروەردە و بارهێنانی خۆڕایی پێداگریی کردووە. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “هەر چەند “دەوڵەتی ئومید” بەبێ هیچ تەگبیر و ڕایەک “محەممەد حەبیبی” لەسەر کارەکەی دەر کردووه‌، بەڵام ئەمە بە واتای کۆتایی هەوڵەکان لە ڕاستای بەدیهێنانی دادپەروەری لە بارهێنان و پێشێلکراویی مافی منداڵان و مۆعه‌لیمان لە نیزامی بارهێناندا نییە. ئەنجومەنی سێنفیی مۆعه‌لیمانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی حوکمی کڕینەوە و دەرکردنی “محەممەد حەبیبی”، داوا لە بەرپرسانی دادوەری و پەروەردە و بارهێنان دەکات کە پێداچوونەوە به‌ په‌روه‌نده‌ی ئەو مۆعه‌لیمه‌ ماندوونەناسەدا بکات.