ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی پیرانشار، له‌سه‌ر گڵكۆی هه‌میشه زیندوو “كاروان قادرشوكری” كۆبوونه‌وه و یادیان به‌رزنرخاند.
“كاروان قادرشوكری” ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پیرانشار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت ناچاربوون چه‌ند رۆژ دواتر مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی بۆ بگرن. ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.