ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی پترۆشیمی چوار له ئیلام، كرێكارانی سیمبانی ئیداره‌ی به‌رقی تاران و كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئاباده له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی چوار له ئیلام خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و پێدانی مه‌زایا و گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان بوون و سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له نێو حه‌وشه‌ی پترۆشیمی و پاشان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و ئیداره‌ی كار به‌ڕێوه‌برد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ٢٠٠ كرێكاری سیمبانی ئیداره‌ی به‌رقی تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون و كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئاباده له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.