ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵاتی ساڵی “كلارا زتكین” درا به “گۆڵته‌ن كێشاناك” چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی (HDP) حیزبی دیمۆكراتیكی خه‌لك له باكووری كوردستان.
“كلارا زتكین” له ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی له ئوروپا بوو كه له ساڵی 18٩٠ ڕۆژی جیهانی ژنی دامه‌زراند. ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ر دووساڵ جارێك ده‌درێت به یه‌كێك له چالاكانی ژن له جیهاندا. شایانی باسه كه “گۆڵته‌ن كێشاناك” شاره‌داری پێشووی گه‌وره شاری “ئامێد” له لایه‌ن ڕژیمی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی توركییه‌وه به ١٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و ئێستا له به‌ندیخانه‌دایه.