ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، چالاكێكی دیكه‌ی كرێكاری شاری سنه به‌ناوی “ئومید ئه‌سه‌دی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوود و له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر ساڵه و له كاتی نزیك بوونه‌وه به ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن. له ڕۆژانی ڕابردووش دا چه‌ند چالاكی كرێكاری شاری سنه به‌ناوه‌كانی “ڕامین كه‌ریمی”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “كامران ساختمانگه‌ر”، “سووسه‌ن ڕازانی”، “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی”، “ڕه‌زا ئه‌مجه‌دی”، “ته‌وفێق مه‌حموودی”، “ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی”، “مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا” و “شه‌ریف ساعه‌دپه‌ناه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو