ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به باروودۆخی خراپی ئاواره‌كانی كورد له حه‌له‌ب و شه‌هبای ڕۆژئاوای كوردستان، هۆشداری دا و داوای یارمه‌تی له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كوردانی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “شیخ مه‌قسوود”ی حه‌له‌ب و ئاواره‌كانی عه‌فرین له ناوچه‌ی شه‌هبا، به‌هۆی گه‌مارۆیه‌ك كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیه و ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه خراوه‌ته سه‌ریان له هه‌موو جۆۆه ئیمكاناتێكی ڕیفاهی، بێهداشتی و ده‌رمانی بێبه‌شكراون و ئه‌گه‌ری ڕوودانی قه‌یرانێكی مرۆڤی له ئارادایه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بچن به هانای ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووانی ئه‌و كه‌مپانه‌وه و یارمه‌تی مرۆییان بۆ دابین بكه‌ن.