به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “هێمن حه‌فار موسته‌فایی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له زیندانی ناوه‌ندی سنه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه.
“هێمن حه‌فار موسته‌فایی” ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و سێ ده‌نده‌ی په‌راسوو و ئه‌نگوسته‌كانی ده‌ست و پای شكاوه و له بورای جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه له دۆخێكی خراپ دایه و له‌لایه‌ن دادستانی دادگای ئینقلابی سنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا حوكمه‌كه‌ی ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.