به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، بونیادی ته‌عاوه‌نی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی له بڵاوكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو زیندان دا هه‌یه.
زیندانی قزلحه‌سار به ١٧ هه‌زار زیندانییه‌وه گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. قه‌ره‌باڵغی به‌ندیخانه وای كردووه كه به‌ندكراوان بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆیان وه‌كوو ده‌رمان، خۆراك، جل و به‌رگ، ئاو مه‌عده‌نی و ….هتد به بونیادی ته‌عاوه‌نه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. ئه‌و بونیاده به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی دابینكردنی پێداویستی به‌ندكراوانه و كه‌لووپه‌لی بێ كواڵێتی به نرخێكی گران و مادده‌ی هۆشبه‌ر له ڕێگه‌ی فڕۆشگای به‌نده‌كانه‌وه ڕاده‌ستی به‌ندكراون ده‌كات.
