کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری کۆمپانیای جەهان‌پارس لە بەردەم فەرمانداریی چەوار

گردبوونەوەی نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری کۆمپانیای جەهان‌پارس لە بەردەم فەرمانداریی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری کۆمپانیای «جەهان‌پارس»، پاش دەرکردنی بڕیاری ڕاگرتنی چالاکیی پرۆژەکە و دەستپێکردنی قۆناغی پاکتاوی دارایی و کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکانیان، لە بەردەم بینای فەرمانداریی شارستانی چەوار گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن ئەم بڕیارە بە پاساوی نەبوونی بودجە دراوە. بە وتەی ئەوان، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا، نزیکەی ٢٠٠ کرێکار بێکار دەبن و گوزەرانی سەدان کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.