لە بەردەوامیی گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییان لە پارێزگای ئیلام، پێنج گەنجی خەڵکی شارستانی ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
ئەو هاووڵاتییانە بریتین لە: «عەلی حوسێنی»، «محەممەد میرزایی»، «محەممەدئەمین ئەمرایی»، «ئاریان ئیمانی» و «ئەمیر گەراوەند». ناوبراوان لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵ و شوێنی کارەکانیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نییە.
