کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سزای لەسێدارەدان بۆ وەرزشوانێکی تایکواندۆ و ٦٠ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ سێ کەسی دیکە لە یەزد

سزای لەسێدارەدان بۆ وەرزشوانێکی تایکواندۆ و ٦٠ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە

لقی دووەمی دادگای شۆڕشی یەزد بە سەرۆکایەتیی محەممەد بومانی، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدانی بەسەر پوویا فەخرئابادی، وەرزشوانی تەمەن ٢٦ ساڵی تایکواندۆدا سەپاند، هاوکات مەهدی ڕەجەبی، محەممەد کارگەر و موعین مەکی، هەر یەکەیانی بە ٢٠ ساڵ بەندکردنی جێبەجێکراو (تەعزیری) هاوڕێ لەگەڵ دوورخستنەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان مەحکووم کردووە؛ بەمەش کۆی سزای ئەو سێ کەسە دەگاتە ٦٠ ساڵ بەندکردن.