کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزەکردنی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

میلیتاریزەکردنی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 1

ئەمڕۆ ٣٠ی خەزەڵوەر، شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە بڵاوەپێکردنی هێزی چەکدار، بەسیج و کەسانی جلوبەرگ‌مەدەنی میلیتاریزە کرا و چاودێری و کۆنترۆڵکردنی هاووڵاتییان توندتر کرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزانە لە شوێنە جیاوازەکانی شاردا بازگەی پشکنینیان داناوە و لە هەندێک شوێنیش بە زۆر مۆبایلیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە و پشکنیویانە.