کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی قوتابیانی کچ و کوڕی کرماشان بەرانبەر بە کوژرانی سەوگند سەیادی

ناڕەزایەتیی قوتابیانی کچ و کوڕی کرماشان بەرانبەر بە کوژرانی سەوگند 1

ژمارەیەک لە قوتابیانی کچ و کوڕ لە گەڕەکی «مۆتەخەسیسین»ی شاری کرماشان، لە ناڕەزایەتییەکدا بەرانبەر بە کوژرانی سەوگند سەیادی و بێدەسەڵاتیی یاسا و ڕێکارە حکوومەتییەکان لە پاراستنی ژناندا، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، بەشداربووان هاتنە سەر شەقام و خوازیاری پاراستنی مافی ژنان و منداڵان بوون و دروشمیان لە دژی یاساکانی کۆماری ئیسلامی وتەوە.