کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە شارەکانی شیراز و زاهیدان

لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە شارەکانی شیراز و زاهیدان 3

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی تاوانی گشتی لە گرتووخانەکانی شیراز و زاهیدان لەسێدارە دراون.
ئەو بەندکراوانە بریتین لە: «محەممەد ئەربابی»، «فەرهەنگ فەرهادی» و «عەلی ئەردالی». ناوبراوان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.