کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە

سەپاندنی گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە 2

نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەتوسامانی بیانیی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ، پێڕستی سزادراوانی تایبەتی خۆی نوێ کردەوە و ٨ کەسی ئێرانی لەگەڵ ٢٠ کۆمپانیا و دامەزراوەی لە ئێران، ئیمارات، تورکیا و چین خستە ناو لیستی گەمارۆکانەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەز، بەپێی نوێکردنەوەی ئەم پێڕستە، ئەو ٨ کەسایەتی و ٢٠ کۆمپانیا و دامەزراوەیە ڕووبەڕووی سزای دارایی و مەترسیی سزای لاوەکی دەبنەوە. هاوکات، کۆمپانیاکانی «ڕۆباست ترەیدینگ» و «ئێچ ئێن بی ترەیدینگ» لە دوبەی بەهۆی پەیوەندییان بە کۆمپانیای «سپێهر ئێنێرژیی جەهان‌نەمای پارس» سزایان بەسەردا سەپێنراوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرجەم ٨ کەسە ئێرانییەکە بەستراونەتەوە بە سێ تۆڕی سەڕافی و بازرگانیی نێوخۆی ئێرانەوە.