کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شیراز

ناڕەزایەتیی کرێکاران و دانیشتووانی ئابدانان و هەوڵی بێئاکامی سەرکوتکردنیان

ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، کرێکارانی گرێبەستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شیراز بەهۆی سەختیی بژێوی، دواکەوتنی مووچە و پشتگوێخستنی داواکارییەکانیان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.
بەپێی ڕاپۆرتی «یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران»، کارمەندان ناڕازین لەوەی لە ساڵی ١٤٠٠ەوە پاداشتی خزمەتی ساڵانەیان پێنەدراوە. ناڕازییان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ٩ مانگ بەسەر ساڵی داراییدا، بەرپرسان بە بیانووی نەبوونی بودجە مووچە و دەرماڵەکانیان دوا دەخەن؛ هاوکات نەبوونی کەرەستەی سەلامەتی و نەدانی جلی گونجاوی کار لە هۆکارە سەرەکییەکانی دیکەی ناڕەزایەتییەکەیان بووە.