کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامیاران

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامیاران 1

ئارمان مۆردانی، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی کامیاران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە؛ هەروەها هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.