جەمیل فەلاحی، هاووڵاتییەکی عەرەبی دانیشتووی گەڕەکی «مەلاشیە»ی ئەهواز، لە کاتی پەلاماری هێزەکانی پۆلیسدا و کاتێک سەرقاڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەڵسوکەوتی ئەم هێزانە بوو لەگەڵ هاووڵاتییان، کەوتە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانی لەدەست دا.
بەپێی گوتەی سەرچاوە ناوخۆیییەکان، هێزەکانی پۆلیس بە بیانووی دۆزینەوەی ئامێرەکانی بەرهەمهێنانی دراوی دیجیتاڵ (ماینەر)، هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە گەڕەکی مەلاشیە و هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر کردبوو؛ لەو کاتەدا جەمیل فەلاحی لە کاتی تۆمارکردنی ڕووداوەکەدا ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
