تارا ڕەحیمیزاد، پەنابەری سیاسیی کورد کە ٢٣ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کرا، پاش گواستنەوەی بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوەی کاتی لە نزیک سنووری ئێران، ڕووبەڕووی مەترسیی ڕادەستکردنەوە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تارا ڕەحیمیزاد ڕۆژی شەممە، ٢ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کرا و سەرەتا بۆ کەمپی «ئەدێرنە» ڕاگوێزرا. دوای هەفتەیەک، بۆ کەمپی «پەهلەوانکۆی» گوازرایەوە و لە کۆتاییشدا ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی خەزەڵوەر، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیدا، بەرەو کەمپی پارێزگای ئاگری لە نزیک سنوورەکانی ئێران گواستراوەتەوە.
