بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەکیی سوپای پاسدارانیان لە دوورگەی قیشم لە گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج.
بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسە، هێرشەکە دوێنێ لە چوارچێوەی «مافی بەرگری لە خۆکردن» و لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، بە مووشەکی زیرەک و بە وردبینییەکی بەرزەوە ئەنجام دراوە و سەکۆکە بە تەواوی تێکشکێندراوە.
