کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە گیلان دژی سزای لەسێدارەدان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە گیلان دژی سزای لەسێدارەدان 1

ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی لە پارێزگای گیلان، هاوکات لەگەڵ کەمپەینی «سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان»، لەبەردەم فەرمانگەی گشتیی زیندانەکانی ئەو پارێزگایە گرد بوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانیان لە سەرتاسەری ئێراندا کرد.
بەشداربووان وێنەی ژمارەیەک لە بەندکراوانی مەحکووم بە لەسێدارەدانیان لە دەستدا بوو، لەوانە: مەنووچەهر فەلاح، پەیمان فەرەح‌ئاوەر، زەهرا شەهباز تەبەری، یەعقووب دەرەخشان، ئەرغەوان فەلاحی و ئەمیرحوسێن ئەکبەری‌مەنفەرد.