ژمارەیەک لە شۆفێرانی تاکسی لە ئەردەبیل، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەرزبوونەوەی تێچووی کار و کەمیی داهات، دەستیان لە کار کێشایەوە و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.
شۆفێرە ناڕازییەکان ڕایانگەیاند کە گرانبوونی سووتەمەنی، کرێی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، نرخی پارچەی یەدەگ و خەرجییەکانی دیکەی ڕۆژانە لە پاڵ داهاتی کەمی کارەکەیاندا، بەردەوامبوونیانی ئەستەم کردووە. بە گوتەی ئەوان، بەشێکی زۆری داهاتی ڕۆژانەیان بۆ خەرجیی خودی ئۆتۆمبێلەکان دەڕوات و بڕی ماوە ناتوانێت پێداویستییە سەرەتاییەکانی خێزانەکانیان دابین بکات. ئەم شۆفێرانە هەروەها نیگەرانیی خۆیان لە کەمبوونەوەی توانای کڕین و ناهاوسەنگیی نێوان داهات و خەرجییەکان دەربڕی و داوایان لە بەرپرسان کرد بە کێشە پیشەیی و ئابوورییەکانیان ڕابگەن.
