کرێکارانی بەشی چاککردنەوەی هێڵی ئاسن (شەمەندەفەر) لە کەرمان، بەهۆی کەمیی مووچە و نادادپەروەری لە پێدانی ئیمتیازات و پێداویستییەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم کرێکارانە وێڕای ئاماژەدان بە بەرزبوونەوەی بەردەوامی تێچووی ژیان، جەختیان لەوە کردەوە کە جیاوازیی گەورەی نێوان مووچە و خەرجییە سەرەکییەکانی خێزان، توانای کڕینی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندوون و دابینکردنی بژێویی سەرەتایی بۆ قورس کردوون. بە گوتەی ئەوان، ئاستی مووچەی مانگانە بەراورد بە کرێی خانووبەرە، خۆراک، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و خەرجییەکانی دیکەی ژیان، هیچ گونجانێکی لەگەڵ دۆخی داراییی ئێستادا نییە. یەکێکی دیکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتیی کرێکاران، بوونی هەڵاواردن و جیاکارییە لە سیستەمی پێدانی خزمەتگوزارییە زیادەکاندا.
