سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە کەشتییەکی هەڵگری گازی سروشتیی شلکراو (LNG) لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، لە کاتی تێپەڕین لە ڕێڕەوێکی ڕێگەپێنەدراو لە بەشی باشووری گەرووەکە، بەر مینێکی دەریایی کەوتووە و تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناویدا ڕووی داوە.
هاوکات سوپای پاسداران ئیدیعای کردووە کە سیستەمێکی ڕاداریی هۆشداریی پێشوەختەی ئەمریکای لە بەحرەین کردووەتە ئامانج؛ بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە مەنامە یان واشنتنەوە ئەم بانگەشانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
