کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ هاووڵاتیدا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ هاووڵاتیدا لەلایەن دەزگای دادوەریی

لە چوارچێوەی سێ دۆسیەی جیاوازدا، هەریەک لە سینا ئیسلامی، محەممەد ئەحمەدی فەیزئابادی و سیامەک سادقی چەهرازی (چالاکوانی سەندیکاییی مامۆستایان)، سزای زیندانی تەعزیری و سزای تەواوکەریان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سینا ئیسلامی کە هاووڵاتییەکی خەڵکی سمنانە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانە، لەلایەن دادگای سمنانەوە سزای ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها محەممەد ئەحمەدی فەیزئابادی، سزای ٦ مانگ زیندان و دوو ساڵ بێبەشکردن لە مافی بەرهەمهێنانی بەرنامە پەیوەندیدارەکان بە بابەتە کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپێندراوە.
لە دۆسیەیەکی دیکەدا، دادگای شۆڕش لە ئەهواز سزای بەندکرانی بۆ سیامەک سادقی چەهرازی، چالاکوانی سەندیکایی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کانوونی سەندیکاییی مامۆستایانی خووزستان، دەرکرد. دادگا لە بڕیارە سەرەتاییەکەیدا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیریی بەسەر ناوبراودا سەپاندووە.