کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان 1

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی ناسر قورغچی و شەهاب قورغچی، لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیان و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، ناسر قورغچی و شەهاب قورغچی کە دوو ئامۆزای خەڵکی گوندی «کانی‌ڕەش»ی سەر بە شاری بۆکانن، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر شوێنی کارەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەی «میرئاباد»ی ئەم شارە، دەستبەسەر کران.