کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی یەکێتیی مامۆستایانی بووشەهر

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی یەکێتیی

سێ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی یەکێتیی سەندیکایی مامۆستایانی پارێزگای بووشەهر، بە ناوەکانی: ڕەزا ئەمانی‌فەر، ئەسغەر حاجب و ڕوقیە توراب‌پوور، بەهۆی چالاکییە سەندیکاییەکانیانەوە بە زیندانی تەعزیری، بێبەشکردنی هەمیشەیی لە خزمەتی دەوڵەتی و سزای تەواوکاری مەحکووم کران.
دادگا ئەم سێ چالاکەی بە تۆمەتی «چالاکیی سیاسی دژ بە دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی وڵات»، سەرجەم بە ١٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و دەرکردنی یەکجارەکی لە کارەکانیان سزا داوە.