لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ٢٠٠ کەس لە دانیشتووانی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە، بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە تووشی نەخۆشی بوون. نەخۆشەکان تووشی سکچوون و سکئێشەی توند بوون و ژمارەیەکی بەرچاویان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە. تەنیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە بارودۆخەکە تا ڕادەیەک ئارام بووەتەوە، کە هۆکارەکەی بۆ بەکارنەهێنانی ئاوی تۆڕی بۆریڕاکێشانی گوندەکە دەگەڕێتەوە.
