کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازیی «بۆنڕۆ» لە شاری ساوە، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە خراپیی دۆخی بژێوییان، دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت. بەپێی سەرچاوە کرێکارییەکان، نەدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، بژێوی خێزانەکانیانی ڕووبەڕووی تەنگژەی سەخت کردووەتەوە. کرێکارانی مانگرتوو ڕایانگەیاندووە کە تا دانی سەرجەم مووچە و مافە دواخراوەکانیان و چارەسەرکردنی کێشە پیشەیی و ئابوورییەکانیان، لەسەر مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن.
