کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قەیرانی کەمیی پەرستاران و خراپیی بارودۆخی بژێوییان لە ئێران

قەیرانی کەمیی پەرستاران و خراپیی بارودۆخی بژێوییان لە ئێران 2

چوونەدەرەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرستاران لە سیستەمی تەندروستیی ئێران، بووەتە هۆی کورتهێنانی توندی کادیری پەرستاری لە نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکاندا، و شێفتی درێژخایەن و زیادەکاریی بەسەر کارمەندانی ماوەدا سەپاندووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی ڕابردوودا ١٨٠٠ پەرستار وازیان لە کار هێناوە، ٨٠٠ کەس دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، ١٦٠٠ کەس خانەنشین بوون و ٣٨٠ کەسیش کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە. کەمیی هێزی مرۆیی لەگەڵ گوشاری قورسی کار و خراپیی دۆخی بژێوی، کوالیتیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و گیانی نەخۆشەکانی خستووەتە مەترسییەکی جدییەوە.