کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگرتنی چالاکییەکانی کانگای ئاسنی ڕەبات لە ئەردەکان و نادیاریی چارەنووسی ٢٠٠ کرێکار

ڕاگرتنی چالاکییەکانی کانگای ئاسنی ڕەبات لە ئەردەکان و نادیاریی چارەنووسی

چالاکیی کانگای ئاسنی ناوەندیی ڕەبات لە شارستانی ئەردەکان سەربە پارێزگای یەزد، لە ٢٨ی خەرمانانەوە بە تەواوی ڕاوەستاوە و نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری ئەو ناوەندە بە چارەنووسێکی نادیارەوە دوور لە کار ماونەتەوە.
کرێکارانی کانگاکە دەڵێن، بەپێی بەڵێنە فەرمییەکان بڕیار وابوو سەرەتای ئەم مانگە چالاکییەکانی کانگاکە دەست پێبکاتەوە، بەڵام بەڵێنەکە جێبەجێ نەکراوە. بە وتەی ئەوان، بەردەوامیی ئەم دۆخە وای لێکردوون پەنا بۆ بیمەی بێکاری بەرن، کە لە کاتی هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر و گرانیی نرخەکاندا، ئەو داهاتە کەمە بە هیچ شێوەیەک بەشی خەرجیی ژیانی خێزانە کرێکارییەکان ناکات.