کۆمەڵێک لە کرێکارانی پاککردنەوەی شارەوانیی تاران لە بەردەم باڵەخانەی ناوەندیی شارەوانیدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیا بەڵێندەرەکان (پەیمانکاری) کرد. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن پاککردنەوەی شار کارێکی بەردەوام و سەرەکییە، بۆیە پێویستە گرێبەستی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ شارەوانیدا هەبێت. هەروەها جەختیان کردەوە کە سەقامگیریی کار و دابینکردنی ئاسایشی پیشەیی مافی ڕەوای خۆیانە.
