ڕۆژی شەممە ٩ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە شۆفێرانی هێڵی نێوان میناب و بەندەرعەباس لە مەیدانی ئیستقلالی شاری میناب کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
شۆفێران ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرامبەر بەشەبەنزینی (سەهمیەی) مانگانەی ١٦٠ لیتری دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەم بڕە سووتەمەنییە بەراورد بە دووریی هاتوچۆی ڕۆژانەیان زۆر کەمە. هەروەها ڕەخنەیان لە گرانیی تێچووی ئۆتۆمبێل، نەبوونی وێستگەی گازی سروشتی (CNG) و لاوازیی ژێرخانی دابەشکردنی بەنزین لە شارستانی میناب گرت. جەختیشیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دوای تەواوبوونی بەشەسووتەمەنییەکەیان، ناچار دەبن بەنزین بە نرخی ئازاد و تا ١٢٠ هەزار تمەن بکڕن.
