ڕۆژی هەینی ٨ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە کرێکارانی وێستگەی کارەبای ئێرانشەهر لە ناوچەی بەمپوور، دژ بە دواکەوتنی مووچە و نادیاریی دۆخی کارییان کۆبوونەوە.
بە وتەی کرێکارە ناڕازییەکان، مووچەی مانگانەیان نزیکەی ١٢ تا ١٣ ملیۆن تمەنە کە ئەویش هەندێک جار بە چەند مانگ دواکەوتنەوە دەدرێت و بەشێکیشیان هێشتا پارەی مانگەکانی پێشوویان وەرنەگرتووە. ئەوان دەڵێن بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەکان و قورسیی بژێویی ژیان، ئەم بڕە پارەیە بەش ناکات و دواکەوتنی مووچەش بارودۆخی ژیانیانی بە تەواوی شێواندووە.
