کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئاسمانیی ئوردن بۆ سەر باشووری سووریا

هێرشی ئاسمانیی ئوردن بۆ سەر باشووری سووریا 2

سوپای ئوردن ڕایگەیاند هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی هێرشی کردووەتە سەر مۆڵگە و حەشارگەکانی گرووپە چەکدارەکان لە باشووری سووریا. لە بەرامبەردا، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا ٥ هاووڵاتیی سڤیل، لەوانە ژن و منداڵ، گیانیان لەدەست داوە. فەرماندە سەربازییەکانی ئوردن جەختیان لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە دوای ئەوە ئەنجام درا کە لێکۆڵینەوەکان دەریانخست ئەنجامدەرانی هێرشە کوشندەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر کڵێسایەک لە ئوردن، پەیوەندییان بەو گرووپە چەکدارانەوە هەبووە.