کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان و مەهاباد دەستبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئیدریس محەممەدزادە” و “کەیوان ئاشتاب“، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کران. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “محەممەد ناسری“، خەڵکی شارستانی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە؛ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.