بەپێی ڕاپۆرتەکان، «ڕەزا تیچ» تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی پارێزگای ئیلام، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.
ئەم هاووڵاتییە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا جارێکی تر دەستگیر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابووەوە و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا. شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کرابوو.
