ڕۆژان ئیبراهیمی، کچە وەرزشوانی تەمەن ٢٠ ساڵ، بەهۆی گوشارە ئەمنییەکان و بانگهێشتکردنی بەردەوامی بۆ دەزگای ئیتڵاعات هەوڵی خۆکوشتنی دا؛ بەڵام دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بە خۆشیەوە لە مەرگ ڕزگاری بوو.
جێی ئاماژەیە لە کاتی دەستبەسەرکردنی ڕۆژان ئیبراهیمی لە سەرەتای مانگی ڕەزبەرەوە تا ئێستا، کەلوپەلە کەسییەکانی وەک مۆبایل، سیمکارت و هەژماری ئینستاگرامەکەی لە دەستی هێزە ئەمنییەکاندان. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ڕێگەی هەژمارەکەیەوە پەیام و نامە بۆ چالاکانی سیاسیی دەرەوەی وڵات دەنێردرێت و هەروەها ناوبراویان ناچار کردووە لە پڕۆسەی داخستنی هەژماری چالاکانی سیاسیی دەرەوەی وڵاتدا هاوکاری بکات.
