کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامیی دەستبەسەربوون و نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان

بەردەوامیی دەستبەسەربوون و نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە

بەپێی ڕاپۆرتەکان، «سەدری بەخشی»، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، پاش تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
مانگی ڕابردوو هێزەکانی ڕژێم هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ناوبراو و سەرەڕای دەستبەسەرکردنی، ماڵەکەشیان پشکنیوە و مۆبایلەکەیان دەستبەسەردا گرتووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووە.