کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی نوورئابادی مەمەسەنی و نەغەدە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی «پەریا نەسیری»، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ کە لە قوتابخانەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراوە، هەروەها «ئارمین ئەحمەدی» کە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.