حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە لە وەڵامی ١٠٠ هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانان بۆ سەر سەنعا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان، حەوت ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و درۆنییان دژی ئامانجە ستراتیژییەکان لە خاکی عەرەبستان ئەنجام داوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم گرووپە، دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی “ئارامکۆ” لە شاری یەنبووع، پاڵاوگەی نەوتی ڕابغ، وێستگەکانی پاڵپێوەنان و بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوای عەرەبستان لە ئامانجەکانی ئەو هێرشانە بوون. حووسییەکان هەروەها بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی مەلیک خالید لە ڕیاز، مەلیک فەهد لە دەمام و فڕۆکەخانەی نەجران، لەگەڵ بنکەی ئاسمانیی خەمیس موشەیت، کراونەتە ئامانجی پەلامارەکانیان.
