وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەپاندنی زنجیرەیەک سزای نوێی پەیوەندیدار بە ئێرانی ڕاگەیاند، کە پێنج کەس، چوار کۆمپانیا و نۆ کەشتی لەخۆ دەگرێت.
سزاکان کۆمەڵێک کەسایەتی و کۆمپانیایەکی پێشکەشکاری خزمەتگوزاریی یاسایی لە پەنەما، هەروەها چەند کۆمپانیایەکی بواری گواستنەوە و کەشتیوانیی پەیوەندیدار بە ئیمارات و سینگاپوور دەگرێتەوە. لە نێو ئەو کۆمپانیایانەدا، کۆمپانیای «وەیڵز شیپینگ لاین» کە بارەگای سەرەکیی لە دوبەیە، خراوەتە نێو لیستی سزاکانی واشنتنەوە.
