کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

٨. سەپاندنی حوکمی لەسێدارەدان بەسەر یەکێکی تر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکاندا

سەپاندنی حوکمی لەسێدارەدان بەسەر یەکێکی تر لە دەستبەسەرکراوانی

«ئیلیا بن‌ڕەشید»، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠۴ کە لە گرتووخانەی دەستگردی ئیسفەهان ڕاگیراوە، لەلایەن دادگای ئەم شارەوە حوکمی لەسێدارەدان، بەندکران و سزای تەواوکاریی بەسەردا سەپێنرا.

ناوبراو بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە سێ ساڵ بەندکران، و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە ڕێژیم” بە ٩ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە. هەروەها وەک سزای تەواوکاری، بۆ ماوەی ٢ ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپێنراوە.