کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

٦. پەسەندکرانی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە گرتووخانەی ڕەشت

پەسەندکرانی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە گرتووخانەی ڕەشت

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی ڕاگیراو لە گرتووخانەی ڕەشت لە لایەن دیوانی باڵای ڕێژیمەوە پەسەند کراوە.

ئەم بەندکراوە بە ناوی «مەنووچێهر فەلاح»، تەمەن ٤٣ ساڵ، لە ساڵی ١٤٠٢دا بۆمبێکی دەنگیی لە بەردەم باڵەخانەی دادگای گشتیی گیلان تەقاندبووەوە و لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە تۆمەتەکانی “تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی” و “مۆحاربە“ی بەسەردا سەپێنراوە.