حکوومەتی عێراق فەرمانی داخستنی تەواوەتیی دەروازەی سنووریی ” شەیب“ی لەگەڵ ئێران دەرکردووە و بەپێی ئەم بڕیارە، هاتوچۆی گەشتیاری و سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەم دەروازەیەوە تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێن.
ئەم بڕیارە لەناکاو بووە و هەموو کەرتەکان دەگرێتەوە؛ بە جۆرێک هاتوچۆی گەشتیاران، تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکان، گواستنەوەی کاڵا و هەموو چالاکییە بازرگانییەکان ڕاگیراون. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم بڕیارە بە فەرمانی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەرچووە. ئامانجی ئەم هەنگاوە، ڕێگریکردنە لە بەقاچاخبردنی چەک بە سنوورەکەدا.
